program

program

كـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوردســــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــتان
 
البوابةالرئيسيةاليوميةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخولhttp://www.mp3quran.net/http://kurdup.com/up/uploads/picture/5c8b482171.gifKurdistan.TV.  که‌نا?ي سه‌ته‌لايت ئا ما ري سه ردا نه كان
ئــــــــــــاگــــــــــــاداری بــــــــــــــــه‌رێـــــــــــــــوه‌بـــــــــــــه‌ر: ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی صالح امين ADMIN ژماره‌ ته‌له‌فوونی07504265228 به‌ ئیمێڵی SANAKURD89@YAHOO.COM
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على آل ابراهيم إنك حميد مجيد , اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على آل ابراهيم إنك حميد مجيد
وما ينتيق عن الهوى

شاطر | 
 

 هه‌شت وێبسایتی به‌هێز بۆ وه‌رگێڕانی وشه‌ و تێكستی ئینگلیزی

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Admin
Admin


عدد المساهمات : 189
تاريخ التسجيل : 06/01/2011

مُساهمةموضوع: هه‌شت وێبسایتی به‌هێز بۆ وه‌رگێڕانی وشه‌ و تێكستی ئینگلیزی   الأحد يونيو 19, 2011 2:37 pm

هه‌شت وێبسایتی به‌هێز بۆ وه‌رگێڕانی وشه‌ و تێكستی ئینگلیزی




به‌هۆی
بایه‌خ و گرنگی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، چه‌ندین و سه‌دان
سایتی به‌هێز هه‌ن بۆ ئاشناكردنی به‌كارهێنه‌ر به‌م زمانه‌ و
پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی له‌م بواره‌دا، ئینجا چ ئه‌و سایتانه‌ی بۆ
فێركردن و شاره‌زاكردنی به‌كارهێنه‌ر له‌ زمانی ئینگلیزی بێت، چ ئه‌وانه‌ی
كه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت بۆ وه‌رگێڕان و ته‌رجه‌مه‌كردنی وشه‌ و تێكست
سوودیان لێوه‌ربگرێت، لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌ كورتی ئاماژه‌ به‌ چه‌ند
سایتێكی به‌ھێز و ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌م كه‌ تایبه‌تن به‌ وه‌رگێڕان و
تره‌نسله‌یشن-ی ده‌ق و وشه‌كانی زمانی ئینگلیزی و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ
چه‌ند زمانێكی تری وه‌ك عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و ...، كه‌ به‌كارهێنه‌ر
و قوتابی و هه‌وادارنی زمانی ئینگلیزی به‌ گشتی، ده‌توانن سوودی زۆریان
لێوه‌ربگرن و له‌ كاری رۆژانه‌ به‌كاریان بهێنن، له‌وانه‌شه‌‌ هه‌ندێك
له‌و سایتانه‌
ناسراوو
بن له‌ لای به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌ران، هه‌روه‌ها جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و
سایتانه‌ تایبه‌تن به‌ وه‌رگێڕان بۆ زمانی عه‌ره‌بی و زمانی تری گه‌وره‌،
به‌ڵام زمانی كوردی تێدا نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنه‌ری كورد به‌
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ندێك شاره‌زییان له‌ زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌
ده‌توانن سوودی زۆریان لێوه‌ربگرن.
-سایتی translate.google.com
یه‌كێكه‌
له‌ به‌ھێزترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین سایته‌كانی وه‌رگێڕانی تێكست و ده‌ق
له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و چه‌ندین
زمانی تری زیندووی جیهانیی و به‌پێچه‌وانه‌وه‌. ئه‌م سایته‌ یه‌كێكه‌ له‌
خزمه‌تگوزارییه‌ زۆر و به‌سووده‌كانی سایتی (گۆگل)ی به‌ناوبانگ، یه‌كێك
له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م سایته‌ بریتییه‌ له‌
پیشاندانی خێرای ده‌قه‌ ته‌رجه‌مه‌كرا‌ و وه‌رگێڕدراوه‌كه‌.
ناونیشانی سایت : http://translate.google.com

-سایتی www.google.com/dictionary
به‌هه‌مان
شێوه‌ دیاره‌ ئه‌م سایته‌ش یه‌كێكه‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی سایتی گۆگل،
به‌ڵام ئه‌مه‌یان وه‌ك قاموس و دیكشینه‌رییه‌‌ و تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگێڕانی
وشه‌ نه‌وه‌ك تێكست، ئینجا به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ
زمانی عه‌ره‌بی و چه‌ندین زمانی تری جیهانیی و به‌پێچه‌وانه‌وه.
ناونیشانی سایت: http://www.google.com/dictionary
-سایتی dictionary-farsi
ئه‌م
سایته‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگێڕانی وشه‌ له‌ زمانی ئینگلیزی بۆ زمانی فارسی
و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ فارسی بۆ ئینگلیزی، سایتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و
به‌سووده‌ به‌ تایبه‌ت بۆ قوتابی و كه‌سانی شاره‌زا له‌ زمانی فارسی و
ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.
ناونیشانی سایت: http://www.dictionary-farsi.com
-سایتی Translation ترجمة جميع اللغات
ئه‌م
سایته‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگێڕانی تێكست و چه‌ندین زمانی زیندووی تێدایه‌،
له‌وانه‌ش‌ زمانی ئینگلیزی و فارسی و توركی، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت
تێكستێك له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی
و توركی به‌ نموونه‌ وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌. ئه‌م سایته‌ بێجگه‌ له‌
خزمه‌تگوزاریی وه‌رگێڕان، چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی تری به‌ سوود پێشكه‌ش
به‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌كات، له‌وانه‌ بۆ نموونه‌ كۆنڤێرتكردن و گۆڕینی
دراوه‌كان، كه‌ دراوی عێراقیشی تێدایه.
ناونیشانی سایت: http://www.arabic-keyboard.org/translate
-سایتی قاموس ترجمة ابن مصر الفورى
ئه‌م
سایته‌ ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگێڕانی وشه‌ له‌ زمانی ئینگلیزی بۆ زمانی
عه‌ره‌بی و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ عه‌ره‌بی بۆ ئینگلیزی، تایبه‌تمه‌ندیی
ئه‌م سایته‌ بریتین له‌ پیشاندانی خێرای ته‌رجه‌مه‌ی وشه‌كان و وشه‌
نزیكه‌كانی وشه‌ی داواكراو. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م سایته‌ به‌شێكه‌ له‌
سایتی www.ebnmasr.net
ناونیشانی سایت: http://www.ebnmasr.net/wtranslate
-سایتی qamoos.sakhr.com
ئه‌م
سایته‌ 4 فه‌رهه‌نگ و قاموس له‌خۆی ده‌گرێت، كه‌ تایبه‌تن به‌ وه‌رگێڕانی
وشه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بی بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و توركی و
ئه‌ڵمانی و به‌پێچه‌وانه‌وه، یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سایته‌
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاومانای وشه‌كانیش پیشانده‌دات.
ناونیشانی سایت: http://qamoos.sakhr.com
-سایتی Bing Translator
ئه‌م
سایته‌ش له‌ سایته‌ به‌ھێزه‌كانی وه‌رگێڕانه‌ و یه‌كێكه‌ له‌
خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و له‌ ئاستی سایتی گۆگل دایه‌.
ئه‌م سایته‌ش وه‌رگێڕانی تێكست له زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ‌ زمانی
عه‌ره‌بی و چه‌ندین زمانی تر ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
ناونیشانی سایت: http://www.microsofttranslator.com
-سایتی oxford dictionaries
یه‌كێكه‌ له‌ قاموس هه‌ره‌ باش و به‌ سووده‌كانی ئینگلیزی –ئینگلیزی و چه‌ندین به‌شی تری تێدایه‌.
ناونیشانی سایت: http://oxforddictionaries.com
سایتی تر:
http://www.arb14.com/Translate
http://www.frengly.com
http://www.bbc.almksb.com/modules.php?name=Qamoos
http://www.orioncities.com/orionis/arabic/demo/sitesdictionary

هيوادارم سودى لى وةركرن
براتان صالح
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://kurdistan.alamuntada.com
Admin
Admin


عدد المساهمات : 189
تاريخ التسجيل : 06/01/2011

مُساهمةموضوع: رد: هه‌شت وێبسایتی به‌هێز بۆ وه‌رگێڕانی وشه‌ و تێكستی ئینگلیزی   الأحد يونيو 19, 2011 2:40 pm

سايتى زؤر به سودى تييه هيوادام سودى هه بيت
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://kurdistan.alamuntada.com
 
هه‌شت وێبسایتی به‌هێز بۆ وه‌رگێڕانی وشه‌ و تێكستی ئینگلیزی
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
program :: به شــــــــــــــى وه ركيران (قاموس)-
انتقل الى: